حەماس: دونیا نابێت قبول بکات کە نەتانیاهۆ برسێتی وەک چەک بەکاربهێنێت

بزووتنەوەی خۆڕاگری ئیسلامی فەلەستین حەماس بانگێشتی دونیای کرد کە لە بەرامبەر نەتانیاهۆ و "بەکار هێنانی برسێتی وەک چەک لە دژی مەدەنییەکان" دەنگیان بەرز بکەن.
حەماس لە راگەیەندراوەکە ئاماژەی بەوە کرد، لە قۆناغێکدا کە منداڵەکان بەهۆی برسێتی دەمرن رێگریکردن لە چوونەوەی هەزاران بارهەڵگر لە دەروازەکان تاوانی جەنگییە.
لە بەردەوامی راگەیەندراوەکە هاتووە، "ئێمە پشتگیری لە هەڵوێستی دەزگاکانی نەتەوە یەکگرتووەکان دەکەین لە ڕەتکردنەوەی هەر ڕێسایەک کە ڕێز لە بنەما مرۆییەکان نەگرێت لە چوونە ژوورەوە و دابەشکردنی یارمەتییە مرۆییەکان."
حەماس لە بەردەوامی راگەیەندراوەکە ئاماژەی بەوە کرد، هەڵوێستی وڵاتانی عەرەبی و ئیسلامی رێگری لە ئاستی کارەساتی مرۆیی لە غەززە ناکات کە بەهۆی جینۆساید و برسێتی رووی داوە.
رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی لە ١٨ی ئادار کۆتایی بە ئاگربەست هێنابوو و دووبارە دەستی بە هێرش و گەماڕۆی توند سەر غەززە کردبوو.
لە ٧ی ئۆکتۆبەری ٢٠٢٣یەوە رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی بە پشتگیری ئەمریکا و ئەوروپا هێرش دەکاتە سەر غەززە و لە ئەنجامی هێرشەکاندا زیاتر لە ١٧٢ هەزار کەس شەهید و بریندار بوونەتە. هەروەها زیاتر لە ١٤ هەزار کەسیش بێ سەروشوێنن.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
کەتائیبی قەسام، لقی سەربازیی بزووتنەوەی حەماس، دیمەنی ئۆپراسیۆنێکی بڵاوکردەوە کە سەربازانی داگیرکەری کردە ئامانج لە سنووری ڕۆژهەڵاتی ڕەفەح، لە باشووری کەرتی غەززە.
بەشداربووانی سی و چوارەمین لوتکەی یەکێتی عەرەبی کە بڕیارە ١٧ی ئایار لە بەغدا بەڕێوە بچێت، بەیاننامەیەک پەسەند دەکەن کە داوای کۆتایی هێنان بە هێرشەکانی سەر کەرتی غەززە دەکەن.
لە ئەنجامی هێرشەکانی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی بۆ سەر غەززە کە ٧ی تشرینی یەکەم دەستی پێکرد ژمارەی شەهیدەکان گەشتە ٥٢ هەزار و ٩٢٨ کەس و ژمارەی بریندارەکانیش گەشتە ١١٩ هەزار و ٨٤٦ کەس.
پاکستان و هیندستان هەر یەکێکیان دیپلۆماتکارێکی وڵاتی دیکە بە تۆمەتی "سیخوڕی" دیپۆرت کرد.